٢٦ ئایار ٢٠٢٦ - ١١:٤٥
Source: Mehrnews
سپای پاسداران: F35 و درۆنەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی ئێران هەڵاتن

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا شوێنگیری و ڕێگری لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ9، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی RQ4 و فڕۆکەیەکی شەڕکەری F35ی ڕاگەیاند.

 پێوندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: سپای پاسداران هۆشداری دەدات لە هەر جۆرە پێشێلکارییەکی ئاگربەست لەلایەن سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکاوە و مافی وەڵامدانەوەی بۆخۆی بە ڕەوا دەزانێت.

لە ڕاگەیەندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە؛ بەناوی خودای میهرەبان سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس لە درێژەی سەرکێشیە دەستێوەردەرانەکانی لە ناوچەکە و هەڵسوکەوتە شەڕانگێزەکانیدا هاتە ناو ئاسمانی ئێران و یەکینەکانی بەرگریی سپای پاسداران بە مەبەستی بەرگریکردن لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەمان دوای چاودێریکردنی وردی هەواڵگری، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ9 یان دەستنیشان و خستنە خوارەوە.

هەروەها تەقەی لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی RQ4 و فڕۆکەیەکی شەڕکەری F35ی داگیرکەر کردووە و ناچاریان کردووە هەڵبێن و ئاوەکانی بەجێبهێڵن.

سپای پاسداران هۆشداریی لە هەر جۆرە پێشێلکارییەکی ئاگربەست لە لایەن سوپای داگیرکەری ئەمریکاوە داوە و مافی تۆڵەسەندنەوە بە ڕەوا دەزانێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha